Article Mar 26, 2024 فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەدەن تا چارەسەری کێشەی مووچە دەکرێت فراکسیۆنە کوردییەکان بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەدەن تا چارەسەری کێشەی مووچە دەکرێت بەغدا، عێراق – لە ڕێکەوتی 26ی ئازاری 2025، فراکسیۆنە کوردییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بڕیاردان لەسەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو. لە کۆبوونەوەکەدا، کە د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، بەشداری تێدا کرد، فراکسیۆنە کوردییەکان بە یەکدەنگ بڕیاریاندا بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق بکەن. ئەم بڕیارە تا ئەو کاتە کاری پێدەکرێت کە چارەسەرێکی بنەڕەتی و یەکلاکەرەوە بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پەرلەماندا دەدۆزرێتەوە. ئەندامانی فراکسیۆنە کوردییەکان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە کێشەی مووچە پرسێکی ژیانی و هەستیارە و نابێت چیتر فەرمانبەرانی هەرێم بێبەش بکرێن لە مافەکانیان. بایکۆتکردنی دانیشتنەکان وەک فشارێک بۆ حکومەتی ناوەند و لایەنە سیاسییەکان دادەنرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێکی خێرا و هەمیشەیی بۆ دابینکردنی مووچە. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت