Article Jan 14, 2025 د. بڕیار ڕەشید و وەزیری پیشەسازی عێراق، تاوتوێی کێشەکانی خاوەن کارگەکان دەکەن. د. بڕیار ڕەشید و وەزیری پیشەسازی تاوتوێی کێشەکانی خاوەن کارگەکان دەکەن بەغدا، عێراق – لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی سێکتەری پیشەسازی ناوخۆ، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێکەوتی 14ی کانوونی دووەمی 2025، لەسەر داوای خاوەن کارگەکان، کۆبوونەوەیەکی گرنگی لەگەڵ خالد بەتال وەزیری پیشەسازی عێراق ئەنجامدا. کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم خاوەن کارگەکان، بەتایبەت لە بواری وەرگرتنی مۆڵەت، هەناردەکردنی کاڵاکانیان، و میکانیزمی بەشداریان لە پلاتفۆرمە بازرگانییەکاندا (مەنەسە). لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا، د. بڕیار ڕەشید پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکان ئەنجامدا، بەمەبەستی گوێگرتن لە گرفتەکانیان و گەیاندنیان بە وەزیری پیشەسازی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو. وەزیری پیشەسازی بەڵێنی کارکردنی خێرا و هەماهەنگی تەواوی دا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، بەتایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە کەمکردنەوەی ڕۆتین و ئاسانکاری بۆ پرۆسەکانی مۆڵەت و هەناردەکردن. د. بڕیار ڕەشیدیش دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی خاوەن کارگەکان و پشتگیریکردنی پیشەسازی ناوخۆیی. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت