Article May 05, 2025 د. بڕیار ڕەشید پێشوازی لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان دەکات د. بڕیار ڕەشید پێشوازی لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان دەکات بەغدا، عێراق – لە ڕێکەوتی 5ی ئایاری 2025، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێشوازێکی گەرمی لە شاندێکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان کرد. لەم دیدارەدا، نوێنەرانی کۆمەڵەکە گرفت و داواکارییەکانیان بە د. بڕیار ڕەشید گەیاند، کە بەتایبەتی پەیوەست بوون بە ماف و ئیمتیازاتەکانیان و چۆنیەتی باشترکردنی ژیانیان لە بوارە جیاوازەکاندا. د. بڕیار ڕەشیدیش بەڵێنی هەوڵدانی جددی پێدان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە. هەر لەسەر ئەم بنەمایە، د. بڕیار ڕەشید ڕاستەوخۆ هەڵسا بە ڕێکخستنی کاتی دیدارێک لەگەڵ بەڕێز وەزیری کاری عێراق بۆ شاندەکە. لەو کۆبوونەوەیەدا، کێشە و داواکارییەکانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکان بە فەرمی بە وەزیر گەیندرا و بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان. د. بڕیار ڕەشید دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی سەرجەم توێژەکان، بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستە و یەکسان بۆیان. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت