Article Apr 15, 2025 د. بڕیار ڕەشید بەشداری لە پڕۆژەی پشتگیریکردنی سینەما لە بەغداد دەکات د. بڕیار ڕەشید بەشداری لە پڕۆژەی پشتگیریکردنی سینەما لە بەغداد دەکات بەغدا، عێراق – لە ڕێکەوتی 15ی نیسانی 2025، د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوێنەرایەتی لیژنەی گەشتوگوزار و شوێنەوارەکان و ڕاگەیاندن، بەشداری لە پڕۆژەی پشتگیریکردنی سینەما لە شاری بەغداد کرد. ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی پەرەپێدانی هونەری سینەما و پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندانی ئەم بوارە ڕێکخرابوو، و د. بڕیار ڕەشید ئامادەی نمایشکردن و چالاکییەکانی بوو. جێگای سەرنج بوو کە ژمارەیەک گەنجی کورد بە بەرهەم و بەشدارییەکانیان ڕۆڵێکی چالاکیان لەم پڕۆژەیەدا هەبوو، ئەمەش جێگای دەستخۆشی و شانازی بوو. د. بڕیار ڕەشید وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەم جۆرە چالاکییانە، جەختی لەسەر گرنگیی هونەر و ڕۆشنبیری کردەوە لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان. ناوبراو پشتگیریی خۆی بۆ گەنجە بەهرەمەندەکان و پڕۆژە هونەرییەکان دووپات کردەوە. گەڕانەوە هاوبەشی پێ بکە لەگەڵ هاوڕێکانت